نرخی دۆلار بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ داده‌به‌زێنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ داده‌به‌زێنرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە زۆرێک لەو هاوڵاتییانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان بە قیست کڕیوە دەڵێن، ناتوانین قیستی مانگانەکان لەکاتی خۆیدا بدەین، بەڕێوەبەریی گشتی وەبەرھێنانی سلێمانیش دەڵێت، ھەرکەس داوکاری بگەیەنێتە ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ھەوڵی جدی بۆ دەدەین.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەریی گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی رایگەیاند، ھەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی سودمەندبوون لە یەکاکانی نیشتەجێبوون و قیستەکانیان بە دۆلارە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک خاوەن پرۆژە نرخەکانیان کەمکردووەتەوە و ھەندێکی تریش بەھۆی ئەوەی زیان دەکەن لەو کەمکردنەوەیە تا ئێستا رەزامەندییان نەداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جگە لەوەش ژمارەیەک خاوەن پرۆژە رەزامەندییانداوە ئەو زیادەیەی بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەچێتە سەر قیستەکانیان بخرێتە دوای تەواو بوونی قیستەکان و ئەویش بە مانگانە بدرێتەوە، ژمارەیەک لە خاوەن پرۆژەکانیش تەنھا بۆ کڕیاری یەکەی نیشتەجێبوونەکە ھاوکاری دیاریکردووە و ھەر یەکەکەیەکی نیشتەجێبوون مامەڵەی پێوە کرابێت ھاوکارییەکە وەکو پێویست نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی ئەوەی حکومەت نەیتوانیوە پێشتر ئەو پرسە بکاتە بڕیار ناتوانرێت فشار بکرێت و دەبوو بڕیاری حکومەت ھەبوایە.

جەختیشیکردەوە، ھەر ھاووڵاتییەکی سود مەندبوو داواکاری بگەیەنێتە لامان ئێمە کاری جدی بۆ دەکەین و تاوەکو ئێستاش چەندین کەس سەردانیان کردووین و بەدواداچوونمان کردووە و ھاوکاری پێویست کراون.

 

 

 

مەودا

 

هه‌واڵی گرنگ