مێرسیدس بەرهەمەكانی دەكاتە كارەبایی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێرسیدس بەرهەمەكانی دەكاتە كارەبایی

 

 

گەورە كۆمپانیای ئەڵمانی بۆ وەبەرهێنانێ ئۆتۆمبێل مێرسیدس بێنز؛ لە پلانیدایە ئەگەر بارودۆخی بازارەكان لەبارو گونجاو بێت تا كۆتایی ساڵی (2030) تەواوی بەرهەمەكان بكاتە كارەبایی.

وتەبێژی كۆمپنیاكە ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوەی مێرسیدس دەبێتە سەرەتایەك بۆ وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری كارەبایی لەلایەن كۆمپانیاكانی دیكەی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل لە داهاتوودا.

هەروەها ئاماژەشی بەوە كرد كە لە ساڵی (2025) بەدواوە هەموو ئەو مۆدێلانەی كە كۆمپانیاكە بەرهەمیدەهێنێت تەنها كارەبایی دەبن و كۆمپانیاكە لە پلانیدایە لە ساڵی (2025) دا وەبەرهێنان لەهەرسێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی جۆری (MB.EA) كە ئۆتۆمبێلی مامناوەندو گەورەی تایبەت بە سەرنشینانەو جۆری (AMG.EA) ی بارهەڵگرو هەروەها جۆری (VAN.EA) ی بازرگانی كە هەموویان لەو ساڵەدا بە شێوەی كارەبایی بەردەست دەبن.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ