حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی بۆسەر پاشماوەكانی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی بۆسەر پاشماوەكانی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێكرد

دوابه‌دوای زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق، بۆ، ھێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی داعش لە ژمارەیەك ناوچەی رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك دەستپێكرد.
عەلی حوسەینی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری باكووری پارێزگای كه‌ركوك رایگەیاند: هێزەكانی لیوای 40ی سەر بە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان لە ژمارەیەك ناوچەی رۆژھەڵاتی پارێزگاكه‌ دەست پێكردووە.
وتەبێژی حەشدی شەعبی وتیشی: ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش و پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك.
جێگه‌ی باسه‌، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ماوەیەكە جموجۆڵەكانی رێكخراوی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق بە تایبەتی لە سنووری پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوك، دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار زیادیان كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ