پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، حكومەت بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ته‌رخانكردووه، بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى وشكه ساڵى.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى وشكه ساڵیدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، برێك بوودجه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بۆ پارێزگاى هه‌ولێری ته‌رخانكردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژەیپێکرد، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانییه، داوامان له خێرخوازان و كونسوڵى وڵاتانیش كردووه هاوكارمانبن، جەختیشیکردەوە، وه‌ك ده‌ستپێك له سنووری قووشته‌په، وه‌ك ناوچه‌یه‌كى زیانلێكه‌وتووى وشكه ساڵى، به لێدانى بیرێكى ئاو ده‌ستیانكرد به‌م هه‌ڵمه‌ته کرد.