بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوای ئەوەشی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (میکسەر) کە چیمەنتۆی پێبووە، لەکاتی کارکردنی لەسەر شەقامێکی ناوشاری هەڵەبجە گرفتی بۆ دروست دەبێـت لەکاتی ڕۆشتنی تایەی دواوەی دەتەقێت پاشان شۆفیرەكەی هـەر بەو شێوەیە لەسەر ڕۆشتن بەردەوام دەبێت زیانێکی زۆر بەر شەقامی سەرەکی ( مۆنۆمێنت بۆ یادگاری دوو) دەگەیەنێت.
هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەستگیر دەکرێ و بەڵگەنامەی یاسایی ( مۆڵـەت و ساڵانە ) لێوەردەگیرێت لەئێستادا ئۆتۆمبلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.