لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنوری قەزای سۆران مندالێکی تەمەن (11)ساڵان بووە قوربانی و گیانی لەدەست دا.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران هاتووە: لەئەنجامی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری شێلان، لەسەر رێگای بالەکیان-مێرگەسور لە گوندی گردخیوەت، مندالێکی تەمەن (11)ساڵان بوە قوربانی و گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی سۆران ئەوە بیر شۆفێران دەخاتەوە كە پابەندی رێنمای و یاساکانی هاتووچۆ بن، لەناوچە خەڵک نشینەکان خێرایەکانتان کەم بکەنەوە.