هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێكی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێكی ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك بەنزینخانەی سارا نۆژەندەكرێتەوەو پێویستە شۆفێران شەقامە لاوەكییەكانی نزیكی شەقامەكە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: تیمەكانی شارەوانی سلێمانی شەقامی نزیك بەنزینخانەی سارا بەرەو دوڕیانی سەرچنار لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود قیرتاو دەكەن و بەوهۆیەش بەشێكی شەقامەكە بەڕوی هاتوچۆدا داخراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: تا تەواوبونی كارەكە، داوا لە شۆفێران دەكەین شەقامە لاوەكییەكان نزیك شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەكاربهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ