رێكخراوی كەشناسی جیهانی: كارەساتە ژینگەییەكان 5 هێندە زیادیان كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوی كەشناسی جیهانی: كارەساتە ژینگەییەكان 5 هێندە زیادیان كردووە

رێكخراوی جیهانی بۆ كەشناسی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، لەچاو ساڵی هەفاتاكانی سەدەی رابردودا، كارەساتە ژینگەییەكان 4 بۆ 5 هێندە زیادیان كردووە و زیانی گەورەیان لێ كەوتووەتەوە.


رێكخراوی جیهانی بۆ كەشناسی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە نیوەی سەدەی رابردودا زیاتر لە 11 هەزار كارەساتی ژینگەیی روویانداوە، لەساڵی حەفتاكانی سەدەی رابردودا ساڵانە 711 كارەسات روویان دەدات بەڵام ساڵی 2000 بۆ 2009 ئەو ژمارەیە گەیشتە 3 هەزار و 536 كارەساتی ساڵانە، واتا هەر رۆژەی 10 كارەسات.


ئەوەش هاتووە، بەپێی راپۆرتەكانی ناوەندی توێژینەوەی زانستی كارەساتی ژینگەیی لە بەلجیكا لە ساڵی 2010 ژمارەكە كەمی كردووە بۆ 3 هەزار و 165 كارەسات و رۆژانە 40 قوربانی كەمیكردووە لەچاو ساڵانی تردا، زۆرینەی قوربانیانی كارەساتە سروشتیەكانیش لەماوەی 50 ساڵدا بەهۆی زریان و لافاو و وشكەساڵییەوە بوون.


بەپێی هەمان راپۆرت نزیكەی 90%ی قوربانییەكان كە 2 ملیۆن كەس دەكات لە دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەكاندا بوون، 60%ی زیانەكانیش لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەكاندا بوون، هەروەها زیانە مادییەكانی كارەساتە سروشتیەكان لە هەفتاكانی سەدەی رابردودا 175 ملیۆن دۆلار بووە ساڵانە، بەڵام لە ساڵی 2010ەوە زیانی ساڵانە بەرزبووەتەوە بۆ یەك ملیار و 380 ملیۆن دۆلار.


رێكخراوی جیهانی بۆ كەشناسی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هۆكاری زیانە گەورەكان ئەوەیە خەڵك زیاتر دەگوازنەوە ناوچە مەترسیدارەكان و گۆڕانكاری ژینگەییش بووەتە هۆی ئەوەی كارەساتەكان بەهێزتر ببن، بەڵام سەرەڕای ئەوەی كارەساتەكان زیادیان كردووە بەهۆی ئامادەكارییەكان و هۆشداریەكان خەڵكی كەمتر دەكەنە قوربانی.

 

هه‌واڵی گرنگ