لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی سۆران شۆفیران ئاگادار دەكاتەوە كە گواستنەوەی قوتابیان بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای وەك (پاس و مینی پاس و تاکسی) قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی هاتوچۆی سۆران هاتووە: ئاگاداری سەرجەم باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان بە تایبەت حکومیەوە دەکەینەوە، بەکارهێنانی (پاس و مینی پاس و تاکسی) بێ سەرەتا بۆ گواستنەوەی قوتابیان قەدەغەیە.
هاتوچۆی سۆران ڕونی كردۆتوە كە ئەم جۆرە ئۆتومیلانە مەرجەکانی توندوتۆلییان تیدا نیە و مەترسی دەخاتە سەر گیانی قوتابییەکان، جەختیش دەكاتەوە كە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئیجرائاتی یاسای بەرامبەر کەم تەرخەم دەگرێتەبەر.