لەبارەی شەڕی ناوخۆوە یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی شەڕی ناوخۆوە یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەداتەوە: بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێت بە گشتمانەوە دەنگ بۆ ئەوان خڕ بكەینەوە نەكا یەكەم نەبن!!

لەمبارەیەوە ستران عەبدوڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وەڵامی بڵند ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەداتەوە كە رایگەیاندبوو ئەگەر هێزی یەكەم نەبین شەڕی ناوخۆ درووست دەبێت.

ستران عەبدوڵا نوسیویەتی: بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێ بە گشتمانەوە دەنگ بۆ ئەوان خڕ بكەینەوە نەكا یەكەم نەبن و توشی شەڕی ناوخۆ بین!! .

ئەوەشی وتوە :جا ئەوە كاتی خۆی، وەختی یەكەم هەڵبژاردنی كوردستان لە ساڵی 1992، كەمپین و مەمپین و شتی وا نەبوو حزبەكان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەچوونە شایی و هەڵپەڕكێ و لەوێ ئیشیان لە بووك و زاوا تێكدا و ئەگەر سەرچۆپیشیان دەست نەكەوتبێ بە گاوانی رازی دەبوون، یەكێكیان جەماس گرتی و گوتی: پێشڕەوی كورد پارتیە پەرلەمانمان لۆ چیە ئێستاش سی ساڵ، توركمان گوتەنی: ئینی تاس و ئینی حەمامە.

وتویەتیشی:بێ یەكەمی ركابەر دواجار شەڕی ناوخۆ دەقەومێ ئیتر خەرجی هەڵبژاردنمان بۆ چیە؟!

 

هه‌واڵی گرنگ