لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكان ڕونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكان ڕونكردنەوە دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەگوێرەی بڕیار و پرۆگرامی وەزارەتەكەمان تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن رەتدەكەینەوە و بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن داوییەتی، تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

جێگەی باسە پێشتر رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستیپێكردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ