بەڕێوەبەری كۆمپانیای فایزەر پێشبینیی بۆ وادەی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەری كۆمپانیای فایزەر پێشبینیی بۆ وادەی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکات

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی پێشبینی دەکات لەماوەی یەک ساڵی داهاتوودا ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە.    

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "CNBC" بڵاوی كردۆتەوە كە ئەلبێرت بۆرلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر  ڕایگەیاندووە، " بە ئەگەرێکی زۆر لەماوەی یەک ساڵی داهاتوودا ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پێدەچێت پێویست بکات ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا ساڵانە بەکاربهێنرێن."   

ناوبراو  لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری داوە کە ئاساییبوونەوەی ژیان هەندێک مەترسیی هەیە، چونکە کۆرۆنای گۆڕاو تەنها بە دەلتا و ئەلفا کۆتایی نایەت.   

شایەنی باسە پێشبینییەکەی هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی ستیڤان بانسل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانسازیی ئەمەریکا کە ئەویش بەهەمانشێوە پێشبینی کردووە، لەماوەی ساڵی داهاتوودا بارودۆخی جیهان بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت.   

 

هه‌واڵی گرنگ