نزیكەی 16 ساڵە دابەشكردنی زەوی بەسەر ماموستایان راگیراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیكەی 16 ساڵە دابەشكردنی زەوی بەسەر ماموستایان راگیراوە

لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، داوا دەكرێت دووبارە دابەشكردنەوەی زەوی بەسەر مامۆستایاندا دەست پێ‌ بكاتەوە، كە  نزیكەی 16 ساڵە راگیراوە.
لە نوسراوەكەدا كە موسلیم عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردووە هاتووە، مامۆستایانی هەمیشەیی كە تائێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون داوا دەكەن دووبارە دابەشكردنەوەی زەوی بەسەریاندا دەست پێ بكاتەوە و زەوییان پێ‌ بدرێت.
ئەوەش هاتووە، بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكرێتەوە بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكە، لەبەر ئەوەی ئەو توێژە زۆر شایستە و مەغدورن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەساڵی 2005ەوە دابەش كردنی زەوی بەسەر مامۆستایاندا راگیراوە و تائێستا دەستی پێ نەكردووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ