وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت ،وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵی ئەوەدایە کە زۆرترین ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین بکرێت تاوەکو پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ سەلامەت بێت
ئەمڕۆ 27 ی ئهیلولی 2021 لەگەرەکى دارتووی نوێ لە قەزاى دەشتى هەولێر قوتابخانەیەکى هەژە پۆلى بۆ ئامادەیی کچان کرایەوە لەوێدا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند کە لە ئێستادا وەزارەتى پەروەردە لە هەوڵی ئەوەدایە کە زۆرترین ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین بکرێت تاوەکو پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ سەلامەت بێت.
ئاماژهی بهوهش كردهوه، لە کابینەى نۆیەمى حکومەت 50 قوتابخانە لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دروستکراون و ئێستاش چەندان قوتابخانە کاریان تێدا دەکرێت.
وەزیرى پەروەردە لەبارەى کتێبەکانى پڕۆگرامى پەروەردەیی ئهوهشی خستهڕوو : لە چەند قۆناغێکى خوێندن کتێبی تازە دابینکراون و بەرنامەى وەزارەت دابینکردنى کتێبی تازەیە بۆ هەموو قۆناغەکانى خوێندن.