كوردیو
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی ھاوپەیمانی پێشکەوتنی نیشتمانی لە کاندیدبوون دووردەخاتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاندیدێك بە ناوی (شەعلان عەبدولجەبار عەلی) كە لەسەر بازنەی (١)ی پارێزگای سەلاحەدین کاندید کرابوو دوورخستەوە.
کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت،"ئەم کاندیدە موڵک و ماڵی گشتی بەکارھێناوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و بەمەش بنەماکانی ئاکاری بانگەشەی پێشێلکردووە".
جێگەی باسە، كاندیدی ناوبراو، کاندیدێکی ھاوپەیمانی پێشکەوتنی نیشتمانییە کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.