هەولێر... شۆفێرێكی سەرخۆش ڕوداوێكی هاتوچۆ دروست دەكات و قوربانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... شۆفێرێكی سەرخۆش ڕوداوێكی هاتوچۆ دروست دەكات و قوربانی هەیە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: مادەی سەرخۆشكەر هەمیشە بكوژە،بۆیە لێ دوركەوتنەوە باشترین چارەسەرەو ئەمڕۆ بەو هۆیەوە ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوە.

هۆگر عزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر كەسنەزان، لەسایدی هاتن بۆناو شار لەنزیك بەنزیخانەی شێر، پێكدادانێك ڕویدا لەنێوان ڕاڤ فۆڕێكی تایبەت و تاكسیەك.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئەنجامی ڕوداوەكەش سێ كەس بەسەختی بریندار بون و لەكاتی لێكۆلینەوەش دەركەوت یەكێك لەشوفێرەكان كە شوفێری ڕاڤ فۆرەكە بوە سەرخۆش بوە وە بەخێراییەكی زۆر لێیخوڕیوە، وە كاتێك گەیشتۆتە نزیك تاكسیەك كەلەپێشی بوە ،بێ هیچ كەمكردنەوەیەكی خێرایی خۆی پیاكێشا بولەدواوە.

 

هه‌واڵی گرنگ