رێگری لە 500 كیلۆگرام تەقینەوە كراوە كە هەولدراوە بهێنرێتە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێگری لە 500 كیلۆگرام تەقینەوە كراوە كە هەولدراوە بهێنرێتە عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاشكرای كرد، هەوڵ دراوە 500 كیلۆگرام تەقینەوە لە سوریا بهێنرێتە عێراق، بەڵام شكست بەو هەوڵە هێنراوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی لە زاری شانەی راگەیاندنی ئەمنییەوە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی فیرقەی 15ی سوپا توانیویانە دەست 500 كیلۆگرام مادەی TNTدا بگرن، كە هەوڵ دراوە لە سوریاوە بهێنرێتە عێراقەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە: پرۆسەی دەست بەسەردا گرتنەكە بەپێی زانیاری وردی هەوڵگری دەزگای دژە تیرۆر بووە، ئەوەش دوای پێكهێنانی تیمێكی تایبەتمەند و چاودێری كردنی سنورەكان بە كامێرای هەستەوەری گەرمی.

ئەوەش خراوەتەروو: ژمارەیەك كەس بینراون كە ماتۆڕسكیلیان پێبووە و هەوڵی ئەوەیان داوە لە رێگەی گوندی "نەعیم"ەوە ئەو تەقینەوەیە بهێننە ناو عێراقەوە، تەقینەوەكە لەناو 18 كیسدا شاردرابووتەوە و بەپێی رێنماییەكان مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ