کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆڕۆنا بۆ ڕۆژی دەنگدان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: دەبێت بەردەوام پێنوسی دەنگدان و ئامێری پەنجە مۆر پاکژ بکەنەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون یان لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن مافی دەنگدانیان نییە.
دەشڵێت: بەرپرسی وێستگەکانی دەنگدان دەبێت بەردەوام پێنوسی دەنگدان و ئامێری پەنجە مۆر پاکژ بکەنەوە.