نرخی غازی سروشتی له ئه‌وروپا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه غازی سروشت هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئاژانسه بازرگانییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی مه‌ترێك چوارگۆشه غازی سروشتی گه‌یشته هه‌زار و 31 دۆلار و سێ سه‌نت كه به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا.
پێشتر شاره‌زایانی بواری وزه ڕاپرسییان كردوه هۆشدارییانداوه له‌وه‌ی ده‌كرێت نرخی غازی سروشتی هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕێنێت و تێبینیانكرد، چه‌ندین فاكته‌ری كاریگه‌ر له‌سه‌ر نرخه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌ش زیادكردنی خواست له ئاسیا له‌سه‌ر غازی سروشتی و و ره‌وشی كه‌شوهه‌وا.
له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی بازدانی گه‌وره‌ی نرخی غازی سروشتی له ئه‌وروپا شاره‌زایان رایانگه‌یاندوه، "هۆكاری ئه‌و بازدانه گه‌وره‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌یه‌كی كه‌م له غازی سروشتی له ئه‌وروپا و زیادبونی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی".
شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕوسیاوه بۆ ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی "تۆرێنت-2 ی باكوره‌وه" بۆ یارمه‌تیدان له سه‌قامگیری نرخه‌كه‌ی له ئه‌وروپادا، غاز هه‌نارده بكرێت.