شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایدهگهیهنێت،ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریست و 13 تۆمەتباریان لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا، دەستگیر کرد.
ئهمڕۆ سێ شهممه 28 ی ئهیلولی 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، توانیویانە سێ تۆمەتبار کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون لە ژمارەیەک ناوچەی باشوور و رۆژئاوای بەغدا دەستگیر بکەن.
ئهوهش خراوهتهڕوو، کە ھێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، 13 داواکراویان لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا، گرتووە.