لیستی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوكرایه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیستی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوکردەوە.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 28ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، "دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (192) لە رێکەوتی (28ی ئەیلولی 2021) تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم ، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتر 2021.

بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:

1ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

2ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

 

No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.

 

هه‌واڵی گرنگ