وهزارهتی پێشمهرگه بڵاویکردەوە، لەچواچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی و بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەربازی شانشینی هۆڵندا لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوە و هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد.
لەمبارەیەوە سهنتهری میدیا و زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووە: رۆژی سێشەممە عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەریی گشتیی ژمێریاری و بودجە و بەرنامەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد کە تیایدا عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و کۆڵۆنێڵ (پاوڵ ڤۆس) ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای هۆڵندا لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بون، لەگەڵ تیمی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگە کە تیمێکی هاوبەشی نێوان هەردو بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
ئاماژە بەوەش كراوە: بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگە هەنگاوێکە لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێدانی موچەیە بە شێوەی چەکی بانکی.
وهزارهتی پێشمهرگه ئەوەش خراوەتەتەڕوو: لە کۆبونەوەکەدا عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە کردوە کە لە ماوەی ڕابردودا لەسەر ئاستی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتییەکانەوە جێبەجێ کراوە و "سەرکەوتنێکی باشی بەخۆوە بینیوە لە ڕوی کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی و دو موچەوە، هەروەها کۆنترۆڵکردنی گواستنەوەی پارە بە شێوەی کاش، ئەمەش بۆتە هاندەرێک بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دیکەی پرۆژەکە لەسەر ئاستی لیوا و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە."