لایەنەكانی‌ دەسەڵات دامو دەزگاكان بۆ بانگەشە بەكاردەهێنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لایەنەكانی‌ دەسەڵات دامو دەزگاكان بۆ بانگەشە بەكاردەهێنن

دو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێن، لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا پێویستە لایەنە فەرمییە دەوڵەتی‌‌ و حكومییەكان بێلایەن بن ‌و پارێزەری‌ دەرفەتەكان بن، "بەڵام بە پێچەوانەی‌ ئەم بنەما شارستانییەوە لایەنەكانی‌ دەسەڵات دام‌ و دەزگا دەوڵەتیەكان‌ و توانای‌ فەرمانگەكانی‌ حكومەت بەكاردەهێنن بۆ بەرژەوەندنی‌ لایەنەكانی‌ خۆیان‌".

لەمبارەیەوە پەرلەمانتاران عومەر گوڵپی‌ و ڕوپاك ئەحمەد لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، "هەڵبژاردنەكان، هەر چوارساڵ جارێك، بۆ ئەوەیە دەرفەتی‌ ئازاد بدرێت بە هاوڵاتیان تا نوێنەری‌ ڕاستەقینەی‌ خۆیان‌ هەڵبژێرن، هەروەها دەرفەتی‌ چوونیەك بدرێت بە لایەنەكانی‌ بەشداری‌ كێبركێی‌ هەڵبژاردنەكان تا بانگەشەی‌ خۆیان بكەن‌ و پەیامەكانیانە بگەیەننە دەنگدەران، بۆ هێنانەدی‌ ئەم ئامانجەش پێویستە لایەنە فەرمییە دەوڵەتی ‌‌و حكومییەكان بێلایەن بن‌ و پارێزەری‌ دەرفەتەكان بن، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەی‌ ئەم بنەما شارستانییەوە لایەنەكانی‌ دەسەڵات دام‌ و دەزگا دەوڵەتیەكان ‌و توانای‌ فەرمانگەكانی‌ حكومەت بەكاردەهێنن بۆ بەرژەوەندنی‌ لایەنەكانی‌ خۆیان‌".

ئەو دوو پەرلەمانتارە وتوشیانە: "پێموانوایە ئەم نەریتە ناشیرینە، كە بەكارهێنانی‌ دامەزراوەكانی‌ حكومەت‌و فەرمانگەكان‌و پلەو پۆستەكان‌و شوێنە حكومییەكانە بۆ هەڵمەتی‌ بانگەشە پێشێلكارییەكی‌ زەق و لادانە لە بنەما شارستانییەكان‌ و ئەو بنەما و یاسایانەی‌ كە هەڵبژاردنەكانیان پێ بەڕێوە دەچێت".

ئەوەشیان خستۆتەروو: "ڕوو دەكەینە ئەوانەی پێگە و فەرمانگە فەرمییەكانی حكومەت بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەكار دەهێنن و پێیان دەڵێین دەست لە پێشێلكاری هەڵگرن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ موڵكی گشتی بكەن ‌و بێلایەن بن لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا".

 

هه‌واڵی گرنگ