لەبارەی کاریگەری پێشێلکارییە ئەمنییەکان لەسەر هەڵبژاردن، پەرلەمان هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی کاریگەری پێشێلکارییە ئەمنییەکان لەسەر هەڵبژاردن، پەرلەمان هۆشداری دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فراوانی و زۆری پێشێلکارییە ئەمنییەکانی گروپە چەکدارییەکان لەچەند پارێزگایەکدا کاریگەری نابێت لەسەر وادەی هەڵبژاردنەکان یان قەبارەی بەشداریکردنی هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەکەن پلانی ئەمنی بۆ رێگرتن لەهەر مەترسییەک دابنرێت.

نایف ئەلشەمەری جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، عێراق بەهەلومەرجێکی سەختتر و دژوارتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا تێپەڕدەبێت، بەڵام سەرەڕای زۆریی ئاستەنگی و گرفتەکان، گەلی عێراق بەردەوام بوە لە تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و پیادەکردنی دیموکراسی.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەەشکردوە، باوەڕیانوایە هاوڵاتیانی عێراق بەشدارییەکی کارا لەهەڵبژاردنەکاندا دەکەن، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای نەینەوا هاوڵاتیان رێگە نادەن هێرشی گروپە چەکدارییەکان کاریگەری هەبێت لەسەر رێڕەوی گۆڕانکاری و بەشدارنەکردنیان لە هەڵبژاردنەکان.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ