كورسی تایبەت بە خوێندنی باڵا بۆ ڕۆژنامەنوسان تەرخان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كورسی تایبەت بە خوێندنی باڵا بۆ ڕۆژنامەنوسان تەرخان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا كورسی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسان لە زانكۆكان لە بەشەكانی ڕاگەیاندن تەرخان دەكات و بۆ وەرگیرانی هەر ڕۆژنامەنوسێك لەم بەشانە پێوستە كۆنمرەی قوتابی لە %60 كەمتر نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كورسیەكانی راگەیاندن و ئەندامانی سەندیكا بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا هاتووە: مەرجی سەرەكی پێویستە پێشكەشكار ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بێت.

لە مەرجێكی دیكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە: ئەو كەسانەی داواكاری بۆ خوێندن لە زانكۆكان تایبەت بە بەشەكانی ڕاگەیاندن پێشكەش دەكەن دەرچووی ئامادەیی یان پەیمانگای ڕاگەیاندن بن و بەمەرجێك كۆنمرەیان لە %60 كەمتر نەبێت.


 

هه‌واڵی گرنگ