مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

كوردیو

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە ئەمرۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (كوردیو)، ئەمرۆ پێنجشەممە 30-9-2021 مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پەروەردە بە ڕێژەی 100% دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین لەكاتێكدایە، تاوەكو ئێستا بەغدا 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە و وەزیری دارایی هەرێمیش ڕایگەیاندووە،" لە 7ـی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە". 

لای خۆشییەوە، لە لێدوانێكیدا، ڕێباز حه‌ملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە،" بەغدا تا کۆتایی ساڵ 200 ملیارەکە دەنێرێت و دابەشكردنی مووچە بێ لێبڕین بەردەوام دەبێت".

 

 

هه‌واڵی گرنگ