ڕوون نیە بەغدا نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت یان نا؟ تاحكومەتی هەرێم دابەشی بكات!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوون نیە بەغدا نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت یان نا؟ تاحكومەتی هەرێم دابەشی بكات!


ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا كەم كردۆتەوەو تائێستاش ڕوون نیە بۆ زستانی ئەمساڵ حكومەت نەوتی سپی دابەش دەكات یاخود نا.

لەو بارەیەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بڕیارە لە داهاتوودا لیژنەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و پرسی ناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم تاوتوێ دەكەن.

هەروەها ووتیشی: ئەو نەوتەی كە لەبەغداوە دێت بەنرخێكی گونجاو بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكرێت كە باری خەڵكی هەژار كەم بكات و ئومێدەوارین لە نزیكترین كاتدا دابەش بكرێت.

جێگەی باسە ساڵانی پێشووتر حكومەتی هەرێم ساڵانە لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا بۆ هەر خێزانێك بڕی دوو بەرمیل نەوتی دابەش دەكرد، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا حكومەت تەنها یەك بەرمیل نەوتی دابەشكردوەو ئەوەش زۆر بەسستی دابەشكراوە بەشێكیش لەهاوڵاتیان لە دوو ساڵدا یەك بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ