ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-9-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە،"ھاوڵاتیانی ئارەزومەند دەتوانن سەردانی ھۆبەی ئایتی بکەن لە دیوانی تەندروستی گەرمیان لەناو نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب، لەوێ کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکە و کۆپیەکی پاسپۆرتەکەیان لێ وەردەگیرێ و ھەر لە ھەمان ژوور پسوڵەیان بۆ دەکرێت و رۆژی دواتر ناسنامەکەیان بۆ چاپ دەکرێت و پێیان دەدرێتەوە".