پەرلەمانتارێكی فەتح: ئەمریكا پاڵپشتی هەر حكومەتێك دەكات بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێكی فەتح: ئەمریكا پاڵپشتی هەر حكومەتێك دەكات بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت

ئەحمەد عەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، ئەمریكا پاڵپشتی هەر حكومەتێك دەكات ئەگەر بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت، پێشی وایە هەمان شت بۆ حكومەتەكەی مستەفا كازمی دەكات بۆ مانەوەی بۆ ولایەتی دووەم.
ئەحمەد عەلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، هەر حكومەتێكی عێراق خواستەكانی ئەمریكا جێبەجێ بكات و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت ئەوا واشتن پاڵپشتی لێدەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەوەشی لە حكومەتی ئێستادا بینی ئەوا بە دڵنیاییەوە پاڵپشتی مانەوەی بۆ ولایەتی دووەم دەكات تا زیاتر بەردەوام بێت لە مانەوەی لە دەسەڵات.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، دەرچوونی ئەمریكا لە عێراق ئەگەرێكی دوورە، شتێك نییە بەناوی كشانەوەی ئەمریكا و تەنها گۆڕینی ئەو ناوەیە كە هێزەكانی پێ‌ دەهێڵێتەوە، لە رێگەی تایبەتمەندی هێشتنەوەی هێزەكانی بەرپرسیارێتی بە ئامانج گرتنیان دەخاتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی.

 

هه‌واڵی گرنگ