پەیامێك ئاڕاستەی گەنجان و دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیامێك ئاڕاستەی گەنجان و دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم دەكرێت

كارگێرێكی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلمی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی گەنجاو دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگا كان و خانەوادەكانیان دەكات كە ڕۆژی دەنگدان سزایی حزبەكانی دەسەڵات بدەن و دانەمەزراندنیان و بێبەشبونیان لە هەلی كار لەبیرنەكەن.

بەدرەدین عوسمان كارگێری مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلمی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: پێویستە گەنجاو دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگا كان و خانەوادەكانیان لەڕۆژی دەنگداندا ئەوەیان لە بیر بێت كە چەندین ساڵە بە بڕوانامەی بەرزەوە بێبەش كراون لە دامەزراندن و هەلی كاری شایستە بۆیان.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی زۆر جێگەی داخە، دەیان و سەدان كەسی دیكە كە ئاستی خوێندنیان لاوازە، بەڵام لەبەر ئەوەی خزم بەرپرسی حزبەكانی دەسەڵاتن دامەزراندنیان بۆیان كراوەیەو هەلی كاریان بۆ دابین دەكرێت كە پێویست بوو بۆ ئەو دەرچوانەی زانكۆو پەیمانگاكان بێت كە ئاستیان بەرزترە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ