لە حەوت ساڵدا 20 هەزار كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە حەوت ساڵدا 20 هەزار كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون

بەپێی ئامارێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 300 كەس لە كاتی كۆچ بەرەو ئەروپا لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و لە حەوت ساڵی رابردوودا ژمارەكە گەیشتوەتە سەرووی 20 هەزار كەس.
كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە راپۆرتێكدا باسی لەوەی كردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 369 كۆچبەر كە لە هەوڵدابوون كۆچ بكەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون.
كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 20 هەزار كۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون.
بە پێی ئامارێكی پێشتری رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچی نێودەوڵەتی، لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 146 كەس لەكاتی گەیشتن بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژمارەیەش بەروارد بە ساڵی 2020 بە رێژەی 58% بەرزبووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ