رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە جیھاندا کەمبونەوەدایە و لە ھەفتەی رابردوەوە تا ئێستا ئامارەکان بەرێژەی %10 کەمبوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو لە جیھاندا سێ ملیۆن و 300 ھەزار حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە 55 ھەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارانەش بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بەرێژەی %10 کەمیکردوە.
ئەوەش خراوەتەڕو: کەمبونەوەی ئامارەکان زیاتر لە خۆرھەڵاتی ناوەراست و خۆرئاوای زەریای ھێمن و ھەردوو ئەمریکا بوە ، بەڵام لە ئەوروپا و ئەفریقا ئامارەکانی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا وەک خۆی ماوەتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریشی داوە لەوەی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا لە بەشی باکوری گۆی زەوی ئامارەکانی کۆرۆنا دوبارە بەرز دەبێتەوە.