سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێوردنی تایبەت بۆ نەوجوانان و ژنان دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێوردنی تایبەت بۆ نەوجوانان و ژنان دەردەكات

سەرۆك وەزیرانی عیراق، لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانیانی نەوجەوانان و ژنان دەردەكات لە گرتووخانەكانی عیراقدا، جگە لەوانەی هەندێك دۆسێی دیاریی كراوییان هەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 ی ئه‌یلولی 2021 ،مسته‌فا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكیدا لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند”لاپەنە پەیوەندیدارەكانمان ڕاسپارد بە لێبوردنی گشتی بۆ نەوجوانان و ژنان، جگە لەوانەی دۆسێكانی، تیرۆر، گەندەڵی، بەكارهێنانی سامانی گشتییان هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،سەركەوتووبوون لە تێپەڕاندنی زۆرێك لە تەنگژەكان، لەوانە، دارایی، و تەندروستی، و ئابوری، و ئەمنی، هەوڵەكانی پەلكێشكردنی عیراق بۆ ململانێی میحوەرەكان.

مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،لایەنێكی ئەرێنی زۆر لە كاریی حكومەتدا بەدی دەكرێت، ڕاستە هەندێك كەموكوڕی هەیە، ئامانجمان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دابینكردنی كەشێكی گونجاو بوو بۆ پرۆسەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێوشوێنی بوێرانەمان گرتەبەر بۆ ڕاستكردنەوەی بارودۆخەكە، و عیراقمان خستە سەر ڕێڕەوە ڕاستەكە”.

 

هه‌واڵی گرنگ