بەهۆی شەڕێكەوە لەناو بازاڕی هەریر دوو كەس كوژران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی شەڕێكەوە لەناو بازاڕی هەریر دوو كەس كوژران

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە كوژرانی دوو كەسی لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە پشتڕاستكردەوە.

 محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، رایگەیاند: دوو تەرم گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو رووداوەکە کوشتن بوو دواتر تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادای هەولێرکران.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە گوتیشی: ئەو دووکەسەی گیانیان لەدەستدابوو یەکیان پیشەی پێشمەرگەیەو ناوی (موسلیم هەینی)یە، ئەوەی تریش ناوی (سەلمان رەسوڵ)ە، گوتیشی خێزاندارن و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریرن.

 

هه‌واڵی گرنگ