دەنگدان لە کەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەنگدان لە کەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت

كوردیو

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی پڕۆسەی دەنگدان لەناو كەمپی ئاوارەكان روونكردنەوە دەدات و ڕایەیگەیەنێت،"دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری وردی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت".

عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری لقەکان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە،" وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرەكان گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرۆسەی دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان و بۆ ئەم بەمەستەش لەنێوان وەزارەت و کۆمسیۆن لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە، دەنگدان لە کەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لە کەمپەکانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشداوە،"بەهۆی ئەوەی ئاوارەکان ناتوانن لە شوێنی خۆیان دەنگبدەن، هەربۆیە لە پارێزگای دهۆک لەناو کەمپەکاندا 24 بنکەی دەنگدان و لە پارێزگاری سلێمانیش لە نزیک کەمپەکان بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخان کراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، تەواوی زانیارییەکانیان نوێ كردووەتەوە و بنکەی دەنگدانیان لە هەریەک لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ تەرخانکراوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ئازادن لەوەی رۆژی دەنگدان چی دەکەن".

 

 

هه‌واڵی گرنگ