هەڵەبجە... بە بڕی ۲۲ ملیۆن دینار، هاوكاری ۱٤۸ مناڵی بێ باوك كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە... بە بڕی ۲۲ ملیۆن دینار، هاوكاری ۱٤۸ مناڵی بێ باوك كرا


پرۆژەی دڵاوا وەك سەكۆیەك بۆ خێرخوازانی دڵاوا و دڵنەوایی نازدارانی بێ باوك دوێنێ هەینی لە هەڵەبجە بە بڕی (۲۲) ملیۆن دینار، هاوكاری (۱٤۸) مناڵی بێ باوكی كرد و داواش لە خێرخوازان دەكرێت هاوكاری خێزانە هەژارو منداڵانی نازدار لەڕێگەی پرۆژەی دلاواوە بكەن.

حەیدەر حمە صالح پەیامنێری كوردیو لە هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: دوێنێ هەینی لە بەردەوامی كارە خێرخوازییەكانیدا، (پرۆژەی دڵاوا) لە ڕادیۆی هەڵەبجە، وەك بەشی نازدارانی ڕێكخراوی هانا، هەستا بە دابەشكردنی مووچەی مناڵە نازدارو كەفالەتكراوەكانی پرۆژەكە كە بریتی بوون لە (۱٤۸) خێزان، كە (۱٤۲) كەسیان یەكی بڕی (۱٥۰٫۰۰۰) هەزار دینار و (٦) كەسی حاڵەتی تایبەتیش یەكی بڕی (۱۰۰٫۰۰۰) هەزاریان پێ بەخشرا.

ئەوەشی خستەڕوو: كۆی گشتی هاوكارییەكە بریتی بوو لە (۲۱٫۹۰۰٫۰۰۰) بیست و یەك ملیۆن و نۆ سەد هەزار دینار، كە بەسوپاسەوە ئەم هاوكارییە بەشێوەیەكی بەردەوام لە لایەن خێرخوازانەوە دابین دەكرێ و دەدرێتە دەست پرۆژەی دڵاوا، كە یانزە ساڵە بەرداوام و بێدابڕان و دواكەوتن، مووچەی نازداران دابەش دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ