پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكەن و ڤاكیسنەكە وەربگرن و داواش دەكات هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن.

ئەمڕۆ شەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: تەنها ڕێگە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایەو بەوەرگرتنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە ڤایرۆسەكە ڕوو لە لەناوچون دەكات.

سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد بەشداری گەرموگوڕی هەڵبژاردنەكە بكەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێن و داواش لە لایەنەكان دەكات دامودەزگاكانی حكومی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ