لەبارەی فۆڕمی زانكۆلاینەوە، ڕێكخراوی گەشەپێدان پەیامێك ئاڕاستەی دەرچوانی پۆلی 12 دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی فۆڕمی زانكۆلاینەوە، ڕێكخراوی گەشەپێدان پەیامێك ئاڕاستەی دەرچوانی پۆلی 12 دەكات

سەرپەرشتیاری هەڵمەتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆ شەممەوە بە ئەزموونی 10 ساڵ و پسپۆڕی تەواوە لە خزمەتی قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 دەبین بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین.

بەرهەم عوسمان سەرپەرشتیاری هەڵمەتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لقی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆ شەممە 2-10-2021، گەورەترین سەنتەری پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین لە شاری سلێمانی پێشوازی لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین لە چوارچێوەی پرۆژەی بەرەو زانكۆی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان.

ووتیشی: ئەمساڵ لەگەڵ كارابوونی زانكۆلاین دەرچوان دەتوانن ڕۆژانە سەردانی لقی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بكەن و بەسەرجەم ستافەكانی ( سیمینار - ڕیزبەندی - ڕاوێژكاری - ئای تی ) لە پێشوازیاندا دەبین و ڕۆژانە لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاوەكو 5 پاش نیوەڕۆ خوازیاران دەتوانن سەردانمان بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ