پەرلەمانتارێك بۆ حكومەت: ڕاستەوخۆ دانت ناوە بە شکستی پێوەری ئاوی ماڵان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك بۆ حكومەت: ڕاستەوخۆ دانت ناوە بە شکستی پێوەری ئاوی ماڵان

كوردیو
 
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،"حکومەت دەڵێت،داهاتى ئاو کەمیکردوە بۆ 30 بۆ 40 ملیار دینار لە ساڵێکدا، ئەمەش داننانێکى ڕونە بە شکستى پێوەرى ئاو".
 
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی،"حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندوە، کۆى هاوبەشانى ئاو لە هەرێم 993 هەزار و 223 هاوبەشن، لەو ڕێژەیە 632 هەزار 126 پێوەریان بەستوە، 361 هەزارو 98 کەس پێوەریان نەبەستوە،تەواوى ئەو ژمارانە هەڵەن و بە ئەنقەست زیاد دەکرێت تا خەڵک پێوەر ببەستێت".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"ژمارەى ئەو کەسانەى پێوەریان بەستوە لە 50% کەمترە و ناگاتە 480 هەزار کەس، بەمەش ژمارەى ئەو کەسانەى پێوەریان نەبەستوە، زیاترە لەوانەى پێوەرییان بەستوە (( ئەو پێوەرانەش بەستراون، ڕێژەیەکى زۆریان خراپ بون و کێشەیان تێدایە))".
 
دەقی نوسینەكەی دابان محه‌مه‌د- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان: 
 
 
وەڵامێک بۆ حکومەتی ھەرێم
 
 
جگە لە زانیارییە ناڕاستەکان، ڕاستەوخۆ دانت ناوە بە شکستی پێوەری ئاوی ماڵان
 
١_حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندوە: کۆى هاوبەشانى ئاو لە هەرێم ٩٩٣ هەزار و ٢٢٣ هاوبەشن، لەو ڕێژەیە ٦٣٢ هەزار ١٢٦ پێوەریان بەستوە، ٣٦١ هەزارو ٩٨ کەس پێوەریان نەبەستوە.
 
تەواوى ئەو ژمارانە هەڵەن و بە ئەنقەست زیاد دەکرێت تا خەڵک پێوەر ببەستێت.
 
کۆى هاوبەشانى ئاو لە هەرێم، ٩٦٨.٤٩٤ هەزار کەسە، بەم شێوەیە دابەشبون:_
 
پارێزگاى سلێمانى ٢٨١.٣٠٨ هاوبەش
 
پارێزگاى هەولێر ٣٦١.٤٧١ هاوبەش
 
پارێزگاى دهۆک ٢٠١.٠٤٣ هاوبەش
 
پارێزگاى هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین، 124.494 هاوبەش.
 
ژمارەى ئەو کەسانەى پێوەریان بەستوە لە 50% کەمترە و ناگاتە ٤٨٠ هەزار کەس، بەمەش ژمارەى ئەو کەسانەى پێوەریان نەبەستوە، زیاترە لەوانەى پێوەرییان بەستوە (( ئەو پێوەرانەش بەستراون، ڕێژەیەکى زۆریان خراپ بون و کێشەیان تێدایە)).
 
هێشتا بەو ژمارەیەى حکومەت بڵاویکردوەتەوە، داننانە بەشکتى سیستمى پێوەرى ئاو، چونکە بەپێى گرێبەستى نێوان وەزارەتى شارەوانى و کۆمپانیاکانى ((ئاراس، جنون)) کە لەساڵى ٢٠١٦ ئەنجامداراوە، دبوو تا ساڵى ٢٠١٨، یەک ملیۆن پێوەر ببەسترایە، لە کاتێکدا لە کۆتایى ساڵى ٢٠٢١ داین، حکومەت دەڵێت ٦٣٢ هەزار پێوەر بەستراوە!
 
٢_ حکومەتى هەرێم دەڵێت: داهاتى ئاو کەمیکردوە بۆ ٣٠ بۆ ٤٠ ملیار دینار لە ساڵێکدا. ئەمەش داننانێکى ڕونە بە شکستى پێوەرى ئاو کە زیانى زۆر زیاتر بوە لەوەى سودى هەربێت. چونکە:_
 
ساڵانە و پێش ئەوەى پێوەرى ئاو ببەسترێت، داهاتى حکومەتى هەرێم، ٨٠ بۆ ٩٠ ملیار دینار بەرەوژور بوە، هاوڵاتى ٢ مانگ جارێک سەردانى بنکەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانى ئاوى دەکرد و پارەکەى بە کاش دەدا، بەڵام ئێستا ئەم داهاتە لە 50% کەمیکردوە واتە لە دواى ساڵى ٢٠١٧ ئەوە، حکومەت ساڵانە ٥٠ بۆ ٦٠ ملیار دینار زیانیکردوە، جگە لەو زیانەى هاوڵاتى بەهۆى کڕینى پێوەر.
 
٣- جارێک ٢٠٠ هەزار دینار، جارێک ٥٠٠ هەزار و جارێک ٨٠ هەزار، بە گۆترە و وەک سزا بۆ خەڵک ھاتوەتەوە، کە تەواو نایاساییە (( ئەوەی ٢٠٠ ھەزار سزای داوە یان ٥٠٠ ھەزار دینار، لە ئێستادا سزا بوە بە ٨٠ ھەزار مانگابە، وەزارەتی شارەوانی ئەو پارە زیادە دەگێڕێتەوە بۆ خەڵک)) ؟ لە هەموى سەیرتر کۆمپانیا وەسڵى سزا بۆ خەڵک دەنێرێت!!!!
 
٤- چەندڕۆژێک پێش ئێستا بەڕێزێک پەیوەندی پێوەکردم، وتی: فشارمان لێدەکەن وەک جوتیاران پێوەری ئاو بۆ پرۆژە کشتوکاڵیەکان دابنێین. زۆرم لا سەیر بوو، ئەوە ھیچ پێوەری لەو شێوەیە و بەو قبارەیە لە ھەرێم نیە، بەبیرمدا ھات ھاوڵاتیەک بە بۆری و پێوەرێکی بچوکەوە گیرۆدە بوە و بە ملیۆن دینار پارەی ئاو و سزای بۆ ھاتوەتەوە کە ١٥ ڕۆژ جارێک ئاوی ھەیە، چ جای بۆرییەکی گەورەی چەند ئینج و پرۆژەی کشتوکاڵی؟

 

هه‌واڵی گرنگ