شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری ئاگاداردەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری ئاگاداردەكاتەوە

كوردیو
 
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئاگاداری خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکاتەوە کەوا لەکۆی (4125) لە ئێستادا تەنیا (2635) پارچە زەوی تاپۆکانیان تەواو کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە 4/10/2021 خاوەنی زەوی ژمارە (1 تاوەکو ژمارە 310) دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،پێویستە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییەکانیان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت: 
 
١- بریاری ئەنجوومەنی وەزیران (٢ نسخە)
 
٢- نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار (٢ نسخە)
 
٣- نوسراوی پارێزگای هەولێر (٢ نسخە)
 
٤- لیستی ناو (٢ نسخە)
 
٥- ناسنامەی باری شارستانی(فسفۆر) یان کارتی نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی) خۆی و هاوسەرەکەی
 
٦- جنسیە عێراقی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
 
٧- کارت نیشتمانی(اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
 
٨- وەرەقەی بایعی (اصلی + وێنەی کۆپی ملون)
 
٩- وەرەقەی بانک کە بڕی (٧٠٠٠دۆلار) پێ وەرگرتووە
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،"دوای ئەوەی ئەو ژمارانەی ڕاگەیەندراون کۆتا ژمارە کە (310) یە دوواتر ژمارەکانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت وە ڕادەگەیەندرێن".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ