هەڵەبجە... ڕوداوێكی هاتوچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە... ڕوداوێكی هاتوچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ڕوداوێكی هاتوچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە و تیمەكانی هاتوچۆ لەئێستادا گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ ( شەممە) لە نزیك شارۆچكەی سیروان بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( توێتا كرۆلا ) دوو كەس برینداربون، كە سەرنشین بوون.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنن و ئۆتۆمبێلەكە بەئاراستەی سیروان چووە لە ئەنجامی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵ ڕوداوەكە دروست بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ