پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن لەچەند شوێنێك ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. ا. ج) بە تۆمەتی دزیکردن لە چەندین چێشتخانە و فرۆشگا و ئارایشگا و مارکێت لە گەڕەکەکانی (بەختیاری) و (نازناز) دەستگیر کرد.
ئەوەش هاتووە: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە 9 جار و دوای کاتژمێر (2 ی شەو) قاسەی ئەو شوێنانەی شکاندووە و پارە و مۆبایل و کۆمەڵێک کەلوپەلی تری دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا.