لیوا كازم بوهان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا زانیارییان لەبەردەست نییە لەبارەی ژمارەی قوربانیانی داڕوخانی باڵەخانەكەی گۆڕەپانی واسق لە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووهمی 2022، لیوا كازم بوهان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ڕایگهیاند ،باڵەخانەیەك لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا داڕوخا و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربوون،
ئاماژهی بهوهش كردووه،هۆكاری ڕوخانی باڵەخانەكە تائێستا نەزانراوە، تیمەكانی بەرگری مەدەنیش كاردەكات بۆ ڕزگاركردنی ئەوانەی لەژێر داروپەردووكاندا گیرییان خواردووە”.
باسی لهوهش كردووه،تیمەكانیان توانیویانە 13 كەس لەژێر داروپەردووەكاندا ڕزگاربكەن”.
پێشتریش عەمید جەودەت عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەرگری شارستانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو،ڕووداوی ڕووخانی باڵەخانەكە لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی كەڕادەی نزیك ڕێستورانتی قەدوری بووە لە بەغدا كە لە چوار نهۆم پێكهاتبوو.
ئهوهشی خستهڕوو،تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستییان بە پرۆسەی ڕزگاركردنی هاووڵاتیان كردووە.