لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى هەشتەمی خولی یانە پلەیەکەکانی ئیتاڵیا، یوڤانتۆس پاش دوو یەکسانبون و شکستێک گەڕایەوە بۆ سەرکەوتنەکان و بە سێ گۆڵی خاوێن لە بۆڵۆنیای بردەوە.
پاش 24 خولەک یاریکردن کۆستیچ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی خانمە پیرەکەى تۆمارکرد و تیامی یەکەم بەو گۆڵە کۆتایی هات، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 59 ڤیلاهۆڤیچ گۆڵی دووەمی یوڤانتۆسی تۆمارکرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 62 میلیک گۆڵی سێیەم کۆتایی ببەخشێتە کوڕانی ئەلیگری.
بەو ئەنجامانە یوڤانتۆس بە کۆکردنەوەى 13 خـاڵ چووە پلەى حەوتەمی ڕیزبەندی.