ئۆتۆمبێلەکانی "ئەستۆن مارتن" لە پۆپجی مۆبایل بە سێ وەشانی جیاواز دەچنە ناو سەنگەرەکانەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆتۆمبێلەکانی "ئەستۆن مارتن" لە پۆپجی مۆبایل بە سێ وەشانی جیاواز دەچنە ناو سەنگەرەکانەوە

هاوبەشییەکی نوێ کە بەناوبانگترین یاری باتڵ ڕۆیاڵ لە جیهاندا و مارکەی ئۆتۆمبێلی گرانبەها کۆدەکاتەوە


هەولێر-کورستان،– 25ی تەمموزی 2023: کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی گرانبەهای زۆر خێرا، ئەستۆن مارتن، ڕاگەیاند. بەپێی ئەم هاوبەشییە سێ ئۆتۆمبێلی گرانبەها و کارایی بەرزی ئەستۆن مارتن لە مۆبایلی پۆپجی مۆبایل بەردەست دەبن، لەگەڵ بژاردەی ڕەنگەکان تایبەت بە یارییەکە.

یاریزانەکان دەتوانن لە بەرەکانی شەڕی پۆپجی مۆبایل سواری خێراترین ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە جیهاندا بن کە بریتییە لە DBX707، و بە ڕەنگەکانی شینی ئاسمانی و و مۆر بەردەستە. هەروەها ئۆتۆمبێلی سوپەری Aston Martin Valkyrie بە ڕەنگی ئەڵماسی گەش و سەوز بەردەست دەبێت. ئەمەش شانبەشانی ئۆتۆمبێلی DBS Volante بە ڕەنگی ڕەشی برۆنزی و پەمەیی کاڵ، لەگەڵ ڕەنگێکی نهێنی دیکە کە یاریزانەکان دەتوانن بیدۆزنەوە.

لە نێو ئەو سێ ئۆتۆمبێلەدا، Aston Martin DBS Volante یەکەم ئۆتۆمبێلی وەرزشییە کە یاریزانانی پۆپجی مۆبایل دەتوانن بە پێی ئارەزووی خۆیان سەقفەکەی بکەنەوە و دابخەن و لەگەڵ شێوازی یاریکردنیان بگونجێت. جگە لەوەش چەترێکی تایبەت بە سروشتێکی جیاواز لە ژێر ڕۆشنایی ئەم هاوبەشییە ناوازەیەدا بەردەست دەبێت.

لە لێدوانێکدا لەسەر ڕاگەیاندنەکە، ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسنت گەیمس، ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە بەدوای ڕێگەی نوێدا دەگەڕێین بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی پۆپجی مۆبایل و هێنانی باشترین تایبەتمەندییە نوێیەکان بۆ یاریزانەکانمان. بۆیە زۆر دڵخۆشین بەم هاوبەشیکردنە لەگەڵ ئەستۆن مارتن و هێنانی ڕەنگی نوێی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە ئایکۆنییەکانیان لەناو یارییەکەدا، و هیوادارین ئێوەش چێژیان لێ وەربگرن!"

ڕێناتۆ بیسیگانی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای ئەستۆن مارتن، ڕایگەیاند: “هێنانی ئەستۆن مارتن بۆ ناو جیهانی پۆپجی مۆبایل بەشێکە لە ستراتیژییەکی کراوەمان بۆ گەیاندنی براندە ئایکۆنییەکەمان بۆ بینەرانی نوێ و بنیاتنانی ئاواتەکانمان لەگەڵ نەوەی داهاتووی هەوادارانی ئەستۆن مارتن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم هاوکارییە چونکە دەرفەت دەدات بە ملیۆنان یاریزان لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی چێژ لە خۆشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن ببینن و ئەزموون بکەن و هەندێک لە مۆدێلە ئایکۆنییەکانمان بدۆزنەوە.”

ئێستا هاوبەشی ئەستۆن مارتن لە پۆپجی مۆبایل بەردەستە! یارییەکە بێبەرامبەر بەردەستە بۆ دابەزاندن اگرتن لە App Store وGoogle Play.

-کۆتایی-


کورتەیەک دەربارەی پۆپجی مۆبایل
یاری مۆبایلی پۆپجی مۆبایل لەسەر بنەمای یاری PlayerUnknown's Battlegrounds دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژماری فەرمی پۆپجی مۆبایل بکەن لە Facebook و Twitter و YouTube و Instagram و Titktok.

بۆ پەیوەندی میدیایی:
تەسنیم التەمیمی
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان – تینسنت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
[email protected]

پۆپجی مۆبایلی بێبەرامبەر بەردەستە بۆ دابەزاندن لە App Store و Google Play Store.


دەربارەی ئەستۆن مارتن لاگۆندا
دیدگای کۆمپانیای ئەستۆن مارتن ئەوەیە کە ببێتە مارکەی بەریتانی گرانبەها کە زۆرترین داواکاری لەسەرە لە جیهاندا و دروستکردنی بەهێزترین ئۆتۆمبێلی کارایی لە جیهاندا.

ئەستۆن مارتن لە ساڵی 1913 لەلایەن لیۆنێل مارتن و ڕۆبەرت بامفۆرد دامەزراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک براندێکی جیهانی ناسراوە کە هاوواتای ڕەنگینیی و گرانبەهای و کارایی کارکردنە. ئەستۆن مارتن نوێترین تەکنەلۆژیا و کاری دەستی و دیزاینی جوان تێکەڵ دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک مۆدێلی گرانبەها کە لە ئاستی جیهانیدا بەناوبانگن لەوانە Vantage و DB12 و DBS و DBX و یەکەم ئۆتۆمبێلی سوپەری خۆی کە ئەستۆن مارتن ڤالکیرییە.

کۆمپانیای ئەستۆن مارتن لاگۆندا بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری گەیدۆن لە ئینگلتەرایە و تیایدا دیزاین و دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان دەکات کە لە 56 وڵاتی جیهان دەفرۆشرێن.

کۆمپانیای لاگۆندا لە ساڵی 1899 و کۆمپانیای ئەستۆن مارتن لە ساڵی 1913 دامەزراوە، ئەم دوو براندە لە ساڵی 1947 کاتێک لەلایەن سێر دەیڤید براونی خوالێخۆشبووەوە کڕدراون و ئێستا کۆمپانیاکە لە بۆرسەی لەندەن بە ناوی ئەستۆن مارتن لاگۆندا گڵۆباڵ هۆڵدینگز ناوی هاتووە.

ساڵی 2020 لۆڕێنس ستڕۆڵ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەستبەکاربوو، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی وەبەرهێنانی نوێی گرنگ بۆ کۆمپانیاکە، کە بووە هۆی گەڕانەوەی ئەستۆن مارتن بۆ لوتکەی وەرزشی ئۆتۆمبێل لەگەڵ تیپی ئەستۆن مارتن ئارامکۆی کۆنجیزانت فۆرمۆلا 1، لەگەڵ ئەوەشدا سەرەتای سەردەمێکی نوێ بوو بۆ ئەم مارکەی بەناوبانگە بەریتانیە

 

هه‌واڵی گرنگ