کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە دەستپێدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە دەستپێدەکات

لەسەر نوێترین مۆبایلە زیرەکەچەماوەکانیلە عێراق

لەگەڵ کۆمەڵێک دیاری تایبەت بۆ کڕیارە یەکەمەکان

#SamsungUnpacked #galaxyZFold5 #galaxyZFlip5

هەولێر - کوردستان- تەمموزی 2023: سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکیداواکردنیپێشوەختەبۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی بۆ کڕیارەکانی لە عێراق دەستپێکرد لە میانی چالاکیی گالاکسیUnpacked2023، کە سامسۆنگ پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی گالاکسیZ Fold5و گالاکسیZ Flip5 لادا، ئەمەش دەرفەتی بە هەوادارانی زنجیرە نوێیەکەی گالاکسیZ دا کەیەکەم کەس بن لەبەدەستهێنانیئەم جۆرانە لە نێوان 27ی تەمموز و 16ی ئاب.

وەک چۆن مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسیZ بۆ ساڵی2023 ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش دەکەن بۆ مۆبایلێکی زیرەکی متمانەپێکراو بە تایبەتمەندییەکی نایاب کە تواناکانی بەکارهێنەرانبۆ هەمووڕۆژێک بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەر،وە مۆبایلیگالاکسیZ Flip5دوو شاشەی هەیە، ناوەکیDynamic AMOLED 2X قەبارەی6.7ئینچە و ڕوونی 2640 1080 x، و دەرەکیSuper Amoledبە قەبارەی3.4ئینچە بەڕوونی748 × 720، جگە لە بیرگەی (رام) بە توانای 8 گێگابایت لەگەڵ توانای256 گێگابایتیان 512 گێگابایت.

هەروەها مۆبایلیگالاکسی Z Fold5دوو شاشەیDynamic AMOLED 2Xی هەیە، قەبارەی شاشەی دەرەوەی 6.2 ئینچە بەڕوونی2176 × 1812، لە کاتێکدا شاشەی ناوەوەی 7.6 ئینچە بەڕوونی2316 × 904، بیرگەی (رام) بە توانای 12 گێگابایت لەگەڵ توانای 256 گێگابایتیان 512 گێگابایت، و پاتریناوەکیی 4400 میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا.

شایەنی باسە سامسۆنگ دەرفەتی ئەوە دەداتەیەکەم کڕیار کە ئارەزووی کڕینییەکێک لە وەشانی زنجیرەی گالاکسیZ دەکەنکەبیرگەی 512 گێگابایت بە نرخی 256 گێگابایت بەدەست بهێننلەگەڵ کۆدی دیاری بە بەهای 300 هەزار دیناری عێراقی، ئەمە جگە لە داشکاندنی تایبەت لە تێچووی چاککردنەوەی شاشەکەی بۆیەک جار لە کاتی کڕینی هەریەکێک لەو دوو مۆبایلەدا.

وە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری کڕین وەربگرن و پێشوەختە داوای ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی گالاکسیZ بکەن لەڕێگەیفر?شگاي ئ?نلاين سامس?نگ ل? ع?راق <https://www.samsung.com/iq_ar/offer/>یان لەڕێگەی پێشانگای دابەشکەر و بریکاری فەرمی و خاڵەڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عێراق.

 

 

هه‌واڵی گرنگ