كۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری دەدات بەو بەكارهێنەرانەی كە ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵ یان هەر ئامێرێكی پزیشكی دیكە لە جەستەیاندا چێنراوەو رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانە پێویستە مۆبایلەكە بە دووری زیاتر لە (15) سەنتیمەتر لە سنگیانەوە دووربخەنەوە.
كۆمپانیای ئەپڵ باسی لەوەشكردووە، تێكەڵبوونی موگناتیسی و بواری كارۆ موگناتیسی لەگەڵ كارەكانی ئەم ئامێرانەدا بكوژ دەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە تەنها لە ئەمریكا نزیكەی سێ ملیۆن كەس ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵ و هاوشێوەكانیان لە جەستەیاندا چاندووە.