لە دووەم ڕۆژیدا، “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی 2023 باس لە ڕەوتی تەکنەلۆژیا و داهاتووی زیرەکی دەستکرد دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دووەم ڕۆژیدا، “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی 2023 باس لە ڕەوتی تەکنەلۆژیا و داهاتووی زیرەکی دەستکرد دەکات


تیشکی خستە سەر فراوانکردنی زیرەکی دەستکرد، پێشکەشکردنی توێژەرانی پێشەنگ و پەردەلادان لەسەر مۆدێلی سامسۆنگ گاوس Samsung Gauss.
[هەولێر، کوردستان، 8ی تشرینی دووەمی 2023]: چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی“کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی2023، کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسەوە ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ دەستیپێکرد، تیایدا کۆڕبەندەکە میوانداری سەنتەری توێژینەوەی سامسۆنگی کرد لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە پایتەختی کۆریا، سیئۆل، و تیشک خرایە سەر تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، کە شایەتحاڵی گەشەسەندنی خێرا و گۆڕانکارییەکی چۆنایەتییە، کە پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر گۆڕانی ژیانی ڕۆژانە و پیشەیی هەبێت.
کۆڕبەندەکە شایەتحاڵی بەشداریکردنی ژمارەیەک لە پسپۆڕانی زیرەکی دەستکرد و ئەکادیمی باڵا بوو بۆ پێداچوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکەکان سەبارەت بە دوایین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و ڕەوتەکانی زیرەکی دەستکرد. و پەردە لادرا لەسەر سامسۆنگ گاوس کە مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی درووستکەرە و لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی سامسۆنگەوە پەرەی پێدراوە.
دایهیون کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی جیهانی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد، لە میانی وتارەکەیدا پابەندبوونیسامسۆنگی پشتڕاست کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتگیری و هاوبەشیەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پیشەسازی و ئەکادیمی بۆ پێشخستنی توێژینەوەکانی زیرەکی دەستکرد”.
لە دانیشتنی یەکەمدا، دکتۆر هیونگ-وۆن چونگ لە کۆمپانیای OpenAI، کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە لە توێژینەوە و جێگیرکردنی زیرەکی دەستکرد، ؛ ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێشکەشکرد بە ناونیشانی "مۆدێلی زمانی گەورە لە ساڵی 2023"، کە تێیدا باسی لە کارکردنی مۆدێلی زمانی گەورە (LLMs) کرد؛ پێداچوونەوە بە دیارترین ئەو ئاڵانگایانەی کە لە هەر قۆناغێکدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک لە ڕێگا و پلانەکانی داهاتوویان.
جەیسۆن وی، توێژەری OpenAI و نووسەری توێژینەوەی "زنجیرەی بیرۆکەکان"، سیمنارێکی بە ناوی "گۆڕانکارییە نوێیەکان لە سەردەمی شۆڕشیی نموونەی زمانی گەورەدا" پێشکەشکرد. کە دەستی خستە سەر کاریگەرییە ئەگەرییەکانی مۆدێلی زمانی گەورە لە هێنانەدی گەشەسەندنی چۆنایەتی لە بواری زیرەکی دەستکرددا.
لە چوارچێوەی دانیشتنێکدا بە ناونیشانی “بەرەو زیرەکی دەستکردی مالتیمیدیا بۆ گفتوگۆکان”؛ پرۆفیسۆر هۆنگسیۆک سیۆ لە زانکۆی کۆریا تیشکی خستە سەر هەندێک ڕەوتی تەکنەلۆژیای مالتیمیدیای زیرەکی دەستکرد کە توانای پرۆسێسکردنی جۆرە جیاوازەکانی داتای هەیە لە یەک کاتدا، لەوانە دەق و وێنە.
هەروەها لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکەدا شایەتحاڵی سیمیناری کۆمەڵێک خوێندکاری دەرچووی دیارترین زانکۆ ناوخۆییەکان بوو کە ئارەزووی توێژینەوەن لە زیرەکی دەستکرد. توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە پێشەنگەکانی جیهانی لە بواری زیرەکی دەستکرددا بڵاوکراونەتەوە، بۆ باسکردن لە پلان و ئاڕاستەکانی توێژینەوەی داهاتوویان.
تیمی پرۆفیسۆر سیونگ-وۆن هوانگ لە زانکۆی نیشتمانی سیئۆل تەکنیکێکی کاریگەریان بۆ دروستکردنی کۆد و لێکۆڵینەوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد نیشان دا. لە کاتێکدا تیمی پرۆفیسۆر جونهی کیم سەرنجیان لەسەر تەکنەلۆژیای بیرکردنەوەی فەزایی بوو بە بەکارهێنانی شێوازی مالتیمیدیا.
و تیمی پرۆفیسۆر مینجون سیۆ لە پەیمانگای پێشکەوتووی زانست و تەکنەلۆژیای کۆریا (KAIST) باسیان لە ئەگەری هەڵسەنگاندنی ورد لە مۆدێلی زماندا کرد. و تیمی پرۆفیسۆر جۆنگهیون چۆی لە زانکۆی یۆنسێی سیمینارێکیان لەسەر تەکنەلۆژیای گۆڕینی دەق بۆ وێنە هاوبەش کرد، کە دەتوانێت وێنە لەسەر بنەمای دەقی ئاڵۆز دروست بکات.
لە دانیشتنی کۆتایی چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی مەکۆدا؛ بەشداربووان پێداچوونەوەیان بە سوودەکانی مۆدێلی سامسۆنگ گاوس Samsung Gauss و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی پەیوەست بەوەوە کرد. قاڵبەکە پێکهاتووە لە Samsung Gauss Language و Samsung Gauss Codeو Samsung Gauss Image. ناوەکەشی لە ئیلهامبەخشی بیرکاری بەناوبانگی کارل فریدریش گاوس بووە، کە بناغەکانی تیۆری دابەشکردنی ئاسایی داناوە کە بنەمای فێربوونی ئامێر و تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکردە. جگە لەوەش ناوەکە ڕەنگدانەوەی دیدگای گەورەی سامسۆنگە بۆ ئەم مۆدێلانە، کە بریتییە لە تێگەیشتن لە هەموو دیاردە و زانیارییەکانی جیهان بە مەبەستی بەکارهێنانی هێزی زیرەکی دەستکرد بۆ باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەران لە هەموو شوێنێک.
Samsung Gauss Language مۆدێلێکی زمانی دروستکراوە کە کارایی کارکردن باشتر دەکات لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ ئەرکەکانی وەک دروستکردنی ئیمەیڵ، کورتکردنەوەی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانی ناوەڕۆک. هەروەها دەتوانێت ئەزموونی بەکاربەر بەرز بکاتەوە بە چالاککردنی کۆنترۆڵی زیرەکتر لە ئامێرەکان کاتێک لە بەرهەمەکاندا یەکدەخرێت.
و Samsung Gauss Code و یاریدەدەری کۆدکردنی پەیوەندیدار (code.i) دیزاین کراوە بە تایبەتی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکان لە ناوخۆدا، و ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات ڕێکارەکانی بەرنامەسازی خێراتر و ئاسانتر بکەن، لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی دیکەی وەک دروستکردنی وەسفی کۆد و کەیسی تاقیکردنەوە لە ڕێگەی ڕووکارێکی کارلێکەوە.
ولای خۆیەوە Samsung Gauss Image مۆدێلێکی وێنەی داهێنەرانەیە کە بە ئاسانی دەتوانێت وێنەی داهێنەرانە دروست بکات و دەستکاری بکات، لەوانە گۆڕانکاری لە شێوازی وێنەکان یان زیادکردنی توخمەکان بۆیان، لە هەمان کاتدا کوالێتی و کارایی وێنەی کەم ڕوونی باشتر دەکات.
لە ئێستادا Samsung Gauss بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارمەندان، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانەکانی فراوانتر دەکرێن بۆ ئەوەی چەندین بەرنامەی بەرهەمی سامسۆنگ لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ و باشتری بەکارهێنەر لە داهاتوودا پێشکەش بکات.
گرنگی سامسۆنگ تەنیا لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرددا سنووردار نییە؛ بەڵکو لەوە زیاتریش دەڕوات تا بەشدارییەکی کاریگەرانە بکات لەو چالاکییە جۆراوجۆرانەی کە بەکارهێنانی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد مسۆگەر دەکەن. لە ڕێگەی “تیمی سووری زیرەکی دەستکرد”؛ سامسۆنگ پابەندە بە بەرزکردنەوەی توانای چالاکانە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەگەرییەکانی ئاسایش و نهێنی کە لەوانەیە لە کاتی پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری، پەرەپێدانی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد، بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان، یان تەنانەت لە کاتی ئەنجامەکانی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد، بەپێی بنەما و ئەخلاقی زیرەکی دەستکرد سەرهەڵبدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ