كل بدعة حلالة وكل حلالة جائزة
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كل بدعة حلالة وكل حلالة جائزة

كل بدعة حلالة وكل حلالة جائزة
--------------:
باوەڕی تەواومان بە فەرموودەی:(كل بدعة ضلالة) هەیە بەڵام بە تێگە شتنی ئیمامی شافیعی و نەوەوی و ئیبن حەجەرو.....هتد
نەک بەحاڵی بوونی مەدخەلی و وەهابی گەلی توندڕەو...
هەڵبژاردن (انتخابات) بیدعەبوو حەڵاڵتان کرد!!!..
هاوکاری و پشتیوانی حیزبی عەلمانی حەرام وبیدعەبوو حەڵاڵتان کرد!!!.
چونەپەڕلەمان حەرام وبیدعە بوو حەڵاڵتان کرد!!!..
وێنە گرتن حەرام وبیدعە بوو حەڵاڵتان کرد!!!!...
سەرفیترەتان بە پارە بە حەرام و بیدعە ئەزانی ئێستا بە دروستی ئەزانن !!!
حیزبایەتی حەرام وبیدعەبوو واخەریکە ڕەنگی حیزب ئەگرن و سەفقە واژووئەکەن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا!!!!!...
ڕاوەستان دەقیقەیەک بۆ گیانی شەهیدان حەڕام وبیدعەبوو حەڵاڵتان کردوکردتان!!!..
بەدرێژایی مێژووی ئیسلام پشتیوانی کردنی وەلی ئەمری زاڵمی تاوانباری فاسقی
فاجر حەرام و بیدعە بوو کەچی حەڵاڵتان کرد!!!...
چونە بەردەم ماڵ و مەقەڕوبارەگای دەسەڵاتداران حەرام و بیدعەبوو حەڵاڵتان کرد!!!!...
پشتیوانی و خۆشویستن و سەرخستنی
موسڵمانان فەرز و واجبە پشتتان تێکرد و
ئیهمالتان کرد و ڕوتان کردە عەلمانی و دونیاپەرستەکان !!!!...
تەنهاخۆتان بەحەق ئەزانن و،موسڵمانانی غەیری خۆتان بەناڕاست و ترازاو لە مەنهجی رسول اللە دەزانن!!!...
میزاجی و سروشتی دینداریتان لەکوردستان تێکداودەیان بابەتی خیلافی جوزئیتان زەقکردەوە و بوارتان بۆقبوڵی خیلاف نەهێشتەوە!!!!...
هەرگیز باسی جیهادو گێڕانەوەی حوکمی خوایی ناکەن و جەختتان لەسەرهەندێک بابەتی عەقیدەیە!!!!....
گرنگیتان بەڕواڵەتگەری دینداریە و کرۆک و ناوەرۆکی دینتان کوشتوە !!!!!!....
بەفیعلی وبەحاڵی واقیعی ئەمەبەکۆمەڵگائەڵێن : (کل بدعة حلالة وكل حلالة جائزة)..
ئینکاریش ناتوانن بکەن وکەوتونەتە سەرخۆڵ و لەجادەدورکەوتونەتەوە
ئومێدەوارم بەهۆش خۆتاندابێنەوە،پێش ئەوەی زیاترئابڕووتان بچێت وببنەپەندی زەمانە!!!!
خوای عزوجل ئیسڵاحمان کات و ئێمەش وئێوەش و هەمووموسڵمانان حیکمەت و
بصیرە ت و ئیخلاسمان پێ عەتابکات و
بمان کات بەخزمەتکاری دینی خۆی...
 

 

هه‌واڵی گرنگ