بۆ کاکە مەریوانی وریا قانع کە توشی نەرجسی لایکی بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ کاکە مەریوانی وریا قانع کە توشی نەرجسی لایکی بوون

بەشی یەكەم

پاش بلاوبونەوەی نوسینێکی ،پێم خۆش بوو هەندێک ڕونکردنەوە بۆ کاک مەریوان بدەم بەوهیوایەی جێگای سودبێت بۆیان و بەردەوام نەبن لە هەڵە خوێندنەوەیان سەبارەت بە ئیسلامیەکان:

1-ئیسلامیەکان تەنها ڕەوت و هەڵتۆقیوێکی هەڵبژاردن نین تا ئەگەر لە هەڵبژاردنێکدا نەیان بردەوە ئیتر لە گۆڕەپان بچنە دەرەوە، بەڵکو کاری ئیسلامیەکان، فکرو فەلسەفەو بەرنامەی پەروەردەی و پێگەیاندنی تاک و خێزان و بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی پێکەوە ژیاوو و هاوکارو تەواوکاری یەکتری نێوان پێکهاتە جیاوازەکانە، هەروەک کاری سیاسی و خزمەت و عەدالەت خوازیە........ هتد.

2-ئیسلامیەکان لە کەرکوکدا سەرەتا داوایانکرد باکورد هەموو بەیەک لیست دابەزین، بەڵام ئەوە حیزبەکانی دەسەڵات بوون پێکەوە نەیانکرا و کوردیان پەرت کرد بۆ مەرامی حیزبی خۆیان، پاشتریش لەگەڵ هەرلایەنێکیاندا هاوپەیمانیان بکردایە لایەنەکەی تریان وەک دوژمن مامەلەیان لە گەڵ دەکرد، بۆ خۆلادان لەو دوژمنایەتیە دواجار بەناچاری بڕیاریان دا بە لیستێکی سەربەخۆو هاوبەش دابەزن.

3-زۆرێک لە جەماوەری ئیسلامیەکان بەشێکی زۆرن لەو جەماوەرە زۆرەی کەبەشداری هەڵبژاردن ناکەن چونکە ڕەشبین کراون، کە لەباشترین حاڵەتدا 30%ی خەڵک دەنگی داوەو ئیسلامیەکان بەشی زۆری ئەوانەن کە متمانەیان بە دەنگدان نەماوە .

4-ئیسلامیەکان باوەڕیان بە میکانیزمەکانی دیموکراسی هەیە، بۆیە هەر پرۆسەیەکی دیموکراسی کە هەڵبژاردن سیمایەکی دیاریەتی بەردەوام بێت، ئێسلامیەکان بەشداریکردن تێیدا بەسەرکەوتن دەزانن، و بە دەرەنجامەکانیشی ڕازین.

5-خۆ عەرز کردن بۆ هەڵبژاردن ئامادەیی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیە بۆخزمەتی خەڵک، ئەوە خەڵکی ترە بۆ کێک و دەستکەوت هەرچی کاری نایاسایی هەیە دەیکات، باشیش ئاگایان لەسندوق پڕکردن و گزیکاریەکانیش هەیە، بۆیە کەخەڵک بەرپرسیاریەتی نەخستە ئەستۆیان لایان ئاساییە، بەردەوام دەبن لەکاری خۆیان، هەتا کاتێک خەڵک لێیان تێدەگات، ئەوکات بەڕاستی چەندیان پێکرا لەئاست پاراستنی ئەو ئەمانەتە دا دەبن دەخرێتە ئەستۆیان.

6-کاکە مەریوان ئەگەر جەنابت وائەزانی زۆرینەی خەڵکی کوردستان دیندار نین و ئیسلامیان ناوێ، بەڕاستی هەڵەیت، ڕەنگە زۆرێک لەوانەی ئیسلامیەکان ئەناسن نەچن بۆ دەنگدان، ئەوموسڵمانانەشی ئەچن بۆپرسی دین و بێ دین نیە لە دەنگدانیان، دوور نیە زۆرێ لەوجۆرە کەسانە زیاتر بەرژەوەندی پاڵنەر بێت، لە کەسێکیان پرسی بوو دەنگ بدە بە فڵان پاڵێوراو، وتبوی عومەری کوڕی خەتابیش بێت دەنگی پێ نادەم، بابە ئەمانە باسی عەدالەت دەکەن، لەم بێ موچەییەدا ئێمە پێنج موچەوەردەگرین ئەوانە بێن بەناوی عەدالەتەوە ئەیبڕن ئیتر چۆن دەنگیان بۆ بدەم.

7-کاک مەریوان تۆ هێشتا زۆرت ماوە تاکو ئیخوان بناسی، چونکە ئیخوان قوتابخانەیەکی فکری پەروەردەییە تێڕوانینی گشتگیرانەو میانە ڕەوانەی هەیە بۆ ئیسلام، بۆیە لەهەموو جیهاندا بونی هەیەو بڵاوە ،لەوڵاتانی موسڵماناندا ، ئاساییە ئیسلامیەکانی کوردستانیش قەناعەتیان بەهەندێک لە بیروبۆچونە میانەڕەوانە کەیان هەبێت چونکە بۆچونەکانیان هەڵقوڵاوی تەفسیری دەقەکانی قورئان و سونەتە ڕاستەکانی پێغەمبەرمانن، بۆیە ئەوە تۆمەت نیە و شانازیە، نەک شەرم بێت وەک ئێوەو ما نان کە کاریگەرن بە فکری چەپ و چەپگەرای کە ئیستە بەسەرچوە. یەکگرتوو حیزبێکی کوردستانیە و ئامانجەکانی لەچوارچێوەی هەرێمی کوردستاندایە، کۆنگرە بەرزترین دەسەلاتیەتی کە تاکوئێستا یەکگرتوو کۆنگرەکانی بەکراوەیی و لەسەر کەناڵەکان پەخشدەکات.

8-ئیسلامیەکان بەو پێیەی لایەنی سیاسین و پاشخان و مەرجەعیان ئیسلامە، زۆر ئاساییە بۆهەر ئەرک و چالاکی و هەنگاوو هەڵوێستێکیان، بگەڕێن بزانن دەقێکی شەریعەتەدەوڵەمەندکەیان یان مەبەستێکی دیار لەمەستەکانی شەريعەت(مقاصد الشريعة الاسلامية) بكەنە بنەمای کاریان.

9-ئیسلامیەکان لەمەیدانی کاری سیاسیدا کاتێک کە کوردستان ئازادبوو دوای ڕاپەڕین، لەسەردەمی هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئاوەدانی و ئابوری و ئاودیو کردندا، بە بنیاتنانەوەی ئاوەدانی هاتنە مەیدان، لەسەردەمی هەژاری و نەبونی بە فریادڕەسی و خزمەت گوزاری، لەسەردەمی میلیشیا گەڕیدا بەخەباتی مەدەنی و لەشەڕی ناوخۆدا بەئاشتی و لە ناکۆکیەکاندا بە سازانی نیشتمانی و لەسەردەمی جەنگی ئایدۆلۆجی دا بەکاری هاوبەشی نێوان موسڵمان و ئاشوری و لایەنە چەپەکان، کاری چاکسازیان دەست پێکرد، لەسەردەمی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا خۆیان بەکوردستانی دانا، لەدوای ڕوخانی ڕژێم بەخەباتی چاکسازی و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری خوێنیان رژا، بەردەوامیش لەبەشداری خزمەتی کردووە لەحکومەت و لەپەرلەماندا و لەئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان دا، کە بوار ڕەخسابێت خزمەتی بێ درێغی کردووە، کە نەشیان هێشتبێ وەزارەت و پۆستەکانی ڕەت کردووەتەوە چونکە نەهێڵدراوە خزمەت بکەن لەلایەکی ترەوە ئیسلامیە کان بەتایبەتی یەکگرتوو هەرگیز نەبووەتە هۆی شەڕی ناوخۆو ڕژاندنی خۆێنی سەدان گەنجی کورد لەسەر کەپکێک سوپای ئەم و ئەی نەهێناوەتە سەر هەرێم، وڵاتی دابەش نەکردووە، ماڵی گشتی بەهەدەر نەداوە، سەرچاوەی ئاشوب و ئاڵۆزی نەبووە جەنگی بە دەستوری کردنی مافی ڕەوای گەلمانی کردووە، پشتیوان و هاوکاری جەنگی تیرۆری کرد.

هەموو ئەمانە وای نەکرد لەبەڕێز کاک مەریوان، تۆزێ لەو نەرجسیەتی علمانی و ئایدۆلۆجی دژایەتی ئیسلام و ئیسلامیەکانی کاڵ بکاتەوە و لەخۆیەوە بڕوانێتە ئەوان.

 

هه‌واڵی گرنگ